به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له سپۆنتیک، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ئه‌مڕۆ له میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا ڕایگه‌یاند که ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌ورووپا به هۆی هه‌ڵه‌ی ئه‌ورووپایه له به‌رنابه‌ر قه‌یرانی پهنابرهکان.
به‌م پێیه، دیمتری مێدوێدۆف، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له‌مباره‌وه وتی: ئه‌وه‌ی له ژێر ناوی هێرشی تیرۆریستی له ئه‌ورووپا ڕووی داوه، به‌رهه‌می هه‌مان سیاسه‌ته هه‌ڵه و ناڕوونه‌کانی خودی یه‌کێتی ئه‌ورووپایه، که‌واته ئه‌ورووپا پێویستی به‌وه هه‌یه که بڕیاری زۆر روون سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کان بدات.
ئه‌و له درێژه‌یدا: ڕووسیا هاوخه‌می یه‌کێتی ئه‌ورووپایه له کێشه‌کاندا.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌مباره‌وه زیادی کرد: ئه‌ورووپا به‌رده‌وام ژینگه‌یه‌کی ئه‌من و سه‌قامگیر و شوێنێکی باش بۆ ژیان بووه؛ به‌ڵام کێشه‌که لێره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا بۆ قه‌یرانی په‌نابه‌ره‌کان سیاسه‌تێکی دروست و ڕوون نه‌بوون.
دیمیتری مێدوێدۆف جه‌ختی کرد: چه‌ندین ملیۆن که‌س سه‌فه‌ری ئه‌ورووپایان کردووه که له ڕووی فه‌رهه‌نگیه‌وه جیاوازیان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌دا هه‌یه، چ بگاته توندڕه‌و و تیرۆریسته‌کان؛ ئه‌وانیش دزه‌یان کردووه‌ته ناو ئه‌ورووپا و ئه‌مانه‌ش هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی کێشه‌ن...
کۆتایی کورتە نامە/310
١١ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٣:٢٥
News ID: 778310
سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی ئه‌ورووپا به هۆی هه‌ڵه سیاسییه‌کانی ئه‌ورووپایه له به‌رنابه‌ر قه‌یرانی په‌نابه‌ره‌کان.